به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- له یارى نێوان زێره‌ڤانى و ئاڵا له خولى نایابى لاوانى كوردستان، به هۆى جنێودان و ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌م ناوانه‌ى خوراه‌وه له یانه‌ى ئاڵا، بڕیاردرا به:
• راگرتنى سه‌رپه‌رشتیارى تیپى لاوانى یانه‌ى ئاڵا (هاوڕێ جه‌وهه‌ر) بۆ سێ یارى به ئاماده‌نه‌بوونى له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى و، غه‌رامه‌كردنى به بڕى (500,000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• راگرتنى یاریزانى یانه‌ى ئاڵا (ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر) بۆ یه‌ك یارى له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى كارته سووره‌كه‌ى واته دوو یارى و، غه‌رامه‌كردنى به بڕى (150,000) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• راگرتنى خزمه‌تگوزارى تیپى لاوانى یانه‌ى ئاڵا (قانیع ره‌شید) تا كۆتایی هاتنى خولى نایابى لاوانى كوردستان و، غه‌رامه‌كردنى به بڕى (500,000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• ئاگادارى یانه‌ى ئاڵا ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته ته‌واوى غهرامهكانیان پێش یارى داهاتوویان له خولى نایابى لاوانى كوردستان، راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه یاری داهاتوویان ئه‌نجام نادرێت.
2- ئاگادارى یانه‌ى كۆیه ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته ژوورى شایسته و خاوێن به ته‌واوى پێدویستییهكان بۆ تیپى میوان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى و ده‌سته‌ى ناوبژیوانان ئاماده بكه‌ن.
3- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانى چالاكییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان له سه‌رجه‌م تیپه جیاوازه‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له كاتى یارییه‌كاندا پابه‌ندى رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بن، له دابینكردن ئاماده‌كردنى یاریده‌ده‌رى پزیشك و هه‌ڵگرانى گواستنه‌وه‌ى یاریزانانى پێكاو (نقاله) و تۆپ هێنهرهوهكان، كه به شێوه‌یه‌كى جوان و شارستانى ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه سزاى توند ده‌درێن.
4- له یارى نێوان نه‌ورۆز و دهۆك له خولى نایابى كوردستان، به هۆى پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان و ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى و تف كردن، له لایه‌ن یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى دهۆك (ئاشتى مسته‌فا) بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ دوو یارى، كه نابێت له نێو یاریگه‌ى ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى (500,000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• پێویسته پێش ته‌واوبوونى سزاكه‌ى غه‌رامه‌كه راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه سزاكه‌ى به‌رده‌وامى ده‌بێت.
5- خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020 له رۆژى چوارشه‌ممه 27/11/2019 ده‌ست پێده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.