Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 05:59

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

ئەمەریکا وەکو هاوپەیمانێکی گرنگ لە ناوچەکەدا تەماشای هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان TV
#7
100%


ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەربڕی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/11/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی رۆبەرت کەریم راوێژکاری سەرکردەی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سێناتی ئەمەریکا .

لە دیدارەکەدا کە بالێۆزی ئەمەریکا لە عیراق ماتیۆ تولەر ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کران، جەختیش لە بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە بە تایبەتی هێزی پێشمەرگە و هەماهەنگییان لە گەڵ هێزەکانی عێراق بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش .

هەروەها شاندی میوان پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە کە ئەمەریکا ، هەرێمی کوردستان وەکو هاوپەیمانێکی گرنگ لە ناوچەکەدا دەبینێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.