سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانێکی وڵاتێکی کەنداوی عەرەبی دەکات و بۆ جاری 26ـەم لەگەڵ سەرۆکەکەی کۆ دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵو)، بڕیارە رۆژی دووشەممە 25-11-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی قەتەر بکات .
هەروەک ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، رەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ جاری 26ـەم لەماوەی پێنج ساڵدا، لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، کۆ دەبێتەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و میر تەمیم لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی پێنجەمی ستراتیژیی باڵای تورکیا - قەتەر دێت.
تورکیا و قەتەر هاوپەیمانی یەکترن و پەیوەندییەکانیشیان دوای خستنە ناو لیستی تیرۆری رەوتی ئیخوان موسلیمین لە وڵاتانی میسر، سعودیە و ئیمارات، قوڵتر بووەتەوە و ئێستا ئەو دوو وڵاتە سەرکردایەتیی رەوتی ئیخوان موسلیمینی جیهان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.