مسعود نووری به‌ریوه‌به‌ری شاره‌دێی گوێر تایبه‌ت به كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند" له گه‌ل درووست بوونی شه‌ری داعش له ده‌ڤه‌ری گوێر ئه‌م پرده تهقینراوهیهوه و له كاركه‌وت، دوای بریاری حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان و حكومه تی عیراق بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م پرده بۆ خزمه‌ت كردنی شۆفیران و هاولاتیانی ناوچه‌كانی گوێر و مه‌خموورو كه‌ركووك و دیبه‌گه و مه‌لاقه‌ره، بریاردرا دوای چاك كردن و قیرتاوكردنی جارێكى تر بكرێته‌وه‌و له سه‌ر داواى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی گوێر و له سه‌ر داهاتى پاریزگای موسل به گوژمه ی 450 ملیون دینار هه‌لمه‌تی قیرتاوكردن ده‌ستیپێكرد.
بریاره له دوو رۆژی داهاتوودا به كۆتا بهێت، كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا پرده‌كه به رووی شوفیران و هاولاتیانی ناوچه‌كه ده‌كرێته‌وه، دواتر هاولاتیان ده‌توانن به‌م پرده گوزه‌ر بكه‌ن بۆ پارێزگاری موسل .
كارزان كاكل - په‌یامنێرى كوردستان تی ڤى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.