Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 15:33

وێستگەی هەڵمی خەبات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار خرا 

بڕی 165 مێگاوات كارەبا بۆ سەر كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكات
کوردستان TV
100%


گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەكشەممە، وێستگەی هەڵمی خەبات بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا دەكەوێتە كار و بڕی 165 مێگاوات كارەبا بۆ سەر كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكات.

ئومێد ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، وێستگەی هەڵمی خەبات بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەكار خرا و بە فەرمی دەكەوێتە كار، بەڵام سرووشتی ئەم وێستگەیە وا‌یە 10 بۆ 12 سەعاتی پێویستە بۆ ئامادەكردنی هەڵم و كێشە تەكنیكییەكان، بۆیە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ دەخرێتە كار".

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕاشیگەیاند: "بە كاركردنی وێستگەی هەڵمی خەبات، بڕی 165 مێگاوات كارەبا بۆ سەر كارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت".

لەبارەی هەنگاوی داهاتووی وەزارەتی كارەباوە بۆ زیادكردنی رێژەی كارەبای نیشتیمانی، ئومێد ئەحمەد گوتی: "لە ئێستادا چاوەڕوانی زیادكردنی غازین بۆ وێستگەی كارەبای خورمەڵە و بە زیادكردنی غازیش نزیكەی 200 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت، بۆیە چاوەڕوان دەكەین تا نیوەی مانگی داهاتوو ئەو بڕەكارەبایەش زیاد بكەین".

روونیشی كردەوە كە، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 بۆ 3500 مێگاواتە و، لەگەڵ هاتنی وەزری زستان پێویستیی هاووڵاتیان گەیشتووە بە 5500 مێگاوات كارەبا.

وێستگەی هەڵمی خەبات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا، پڕۆژەیەكی گەورە و ستراتیژییە، بۆ یەكەمین جارە لەسەر ئاستی عێراق وێستگەیەكی هەڵمی دەكەوێتە كار كە لە رێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.