Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 13:04

لە بەسرە و زیقار 7 خۆپیشاندەر کوژران

خۆپێشاندانه‌كانی عێراق درێژه‌یان هه‌یه‌
خۆپیشانده‌ر
کوردستان TV
100%

خۆپێشاندانه‌كانی عێراق درێژه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌مرۆش لە خۆپێشاندانه‌كانی پارێزگاکانی بەسرە و زیقار 7 خۆپیشاندەر كوژران، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤیش داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات توندوتیژییەکانی باشووری وڵات رابگرێت.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوە کە ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لە شارۆچکەی ئوم قەسر و شاری ناسریە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە، لە ئەنجامدا 7 خۆپێشاندەر کوژران و دەیان خۆپیشاندەری دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی عێراق ئەوەشیان بڵاوکردەوە، خۆپێشاندەران لە شاری ناسریە بارەگای وەقفی شیعەیان سووتاندووە، هاوکات لە ترسی فراوانتربوونی خۆپیشاندانەکانیش، هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای بەسرە ئه‌وپه‌ڕی باری نائاساییان تا کاتێکی نادیار راگەیاندووە.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقیش لە راگەیاندراوێکدا داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە، بەپەلە دەستوەردان لە بارودۆخی پارێزگاکانی بەسرە و زیقار بکات و تووندوتیژییەکان لەو دوو پارێزگایە رابگرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.