چه‌كدارانی داعش له نزیك گوندی ئیسڵاحی سه‌ربه شارۆچكه‌ی گوڵاڵه هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراقی و له ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌س كوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستانی تیڤی ڕاگه‌یاند كه تیرۆرستانی داعش له نزیك گوندی ئیسڵاحی سه‌ربه شارۆچكه‌ی گوڵاڵه هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراقی و به‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی ڕائید و دوو سه‌رباز و هاووڵاتییه‌كی سڤیل كوژران و ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی نه‌قیب و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند كه خه‌ڵكی گونده‌كه به‌هانای سوپای عێراقه‌وه چوون و دوای هێرشه‌كه‌ش چه‌كدارانی ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.