كهمێك پێش ئێستا كۆوبونهوهى ههردوو شاندی حكومهتى ههرێمی كوردستان و عێراق لهسهرپرسى بودجهى 2020 و پرسى نهوت دهستى پێكرد
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرهیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بە رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و ھەردوولا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی باش.
وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاشیگهیاند كه ئهمڕۆ دوو شەممە شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان جارێكی دیكه دەچێتەوە بەغدا و درێژه به گفتوگۆكان دهدهن.
شاندی حكومەت پێكھاتووە لە ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەیزران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.