میدیای رۆژئاوای كوردستان بڵاوی كردهوه كه ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) گوندێكیان لەدەست چەكدارانی سەر بە توركیا كۆنترۆڵ كردەوە و بارەگایەكی چەكدارەكانیش لەلایەن ھاووڵاتیانی سڤیل لە گرێ سپی سوتێندرا.
میدیای رۆژئاوای كوردستان رایدهگهێنێت ، له شەڕێكی سەخت لەنێوان ھەسەدە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە گوندی سەیدای سەر بە عەین عیسا كە لە دەست چەكداراندا بووە رویداوە و ھەسەدە توانیویەتی گوندەكە لەدەست ئەو گرووپانە دەربێنێ.
راشیدهگهیهنن ، گوندەكە دەكەوێتە رۆژئاوای كەمپی عەین عیسا و سێ رۆژ لەمەوبەر لەلایەن گرووپە چەكدارەكان گیرابوو.
میدیای رۆژاوای كوردستان بڵاویشی كردووهتهوه كه ھاووڵاتییانی گرێ سپی لە كردەوەكانی چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆن تووڕەن، بەوەی ھەوڵدەدەن دەستدرێژی بكەنە سەر ژنانی دەڤەرەكە، بۆیە دانیشتووانی گەڕەكی جسر ئاگریان بەرداوەتە بارەگایەك و لە ئەنجامدا 3 چەكدار كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.