Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:46

هۆکاره‌کانی له‌رزینی ئۆتۆمبیله‌که‌ت بزانه‌

له‌ كاتێكدا كه‌ وه‌ستاوه‌
کوردستان TV
100%

پیسبوونی ڕۆنی ئۆتۆمبێل: كاتێك ڕۆنی ئۆتۆمبێل زۆر پیس ده‌بێت ده‌بێته‌ هۆی له‌رزینی بزوێنه‌ر و تێكچوونی لاستیكی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كه‌ بزوێنه‌ری به‌ستۆته‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی له‌رزینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ كاتی وه‌ستاندا.

لاوازبونی پاتری یان دینه‌مۆ: ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌وه‌ كرد له‌ كاتی ئیشپێكردنی لایته‌كان یان سه‌روخواركردنی جامه‌كان له‌رزینه‌كه‌ زیاد بوو، ئه‌وا كێشه‌ له‌ پاتری یان دینه‌مۆكه‌دایه‌، یان پاترییه‌كه‌ت لاوازه‌.

كێشه‌ی پلاكه‌كان: زۆر كات كۆنیی پلاكه‌كان یان هه‌ڵه‌به‌ستنیان له‌رزین دروست ده‌كه‌ن.

كێشه‌ی نۆزڵه‌كان: پیسبوونی نۆزڵه‌كان یان هه‌ر كێشه‌كی تر له‌ نۆزڵه‌كان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی له‌رزینی سه‌یاره‌ له‌ كاتی وه‌ستاندا.

تێكچوونی پستۆنه‌كان: هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌ پستۆنه‌كان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی له‌رزینی سه‌یاره‌ له‌ كاتی وه‌ستاندا.

Traffic Fm Sulaimaniyah

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.