ددان دەرهاتنی منداڵ لەتەمەنی چوار مانگ بۆ شەش مانگ دەبێت و پێویستە بە گرنگیەوە بایەخ بە تەندروستی ددانی منداڵ بدرێت كە لەو كاتەدا لیكی دەمی زۆر دەبێت و هەر كەرەستەیەك لەچواردەوری دەست بكەوێت دەیبات بۆ دەمی.
لەوبارەیەوە د.باخان تاڵب سەلیم پزیشكی ڕاهێنراوی نەخۆشییەكانی دەم و ددان لە دیدارێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " باس لەسەرەتاكانی ددان دەرهاتنی منداڵ و نیشانەكانی دەكات بەجۆرێك پێش دەرهاتنی ددان منداڵ تووشی تا و ئازار و سكچوون دەبێت ، پێویستە لەسەر دایكان بەووردی چاودێری تەندروستی منداڵەكانیان بن.
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.