Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 14:35

به‌وێنه‌ .. بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێکی کەلەپوری نۆژەندەکرێتەوە

بەتەواوبونی سیمایەكی شارستانی و سەرنجراكێش دەبەخشێتە ناوەندی بازاڕی شاری سلێمانی
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بینای چایخانەی شەعب  و نهۆمی دووەمی باڵەخانەكە لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە و بەتەواوبونی سیمایەكی شارستانی سەرنجراكێش دەبەخشێتە ناوەندی بازاڕی شاری سلێمانی  
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ماوەی چەند مانگێكە قۆناغەكانی نۆژەنكردنەوەی بینای چایخانەی شەعب لە سلێمانی دەستی پێكردووە و لیژنەی شوێنەواری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەرپەرشتی كارەكانی نۆژەنكردنەوەكە دەكەن,
نیاز حەسەن ئەندازیاری بیناسازی و ئەندامی لیژنەی شوێنەواری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: تەواوی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بیناكە لەژێر چاودێری لیژنەكەیان بەڕێوەدەچێت و دیزاینی بیناكەش لەلایەن لیژنەكەوە كاری لەسەر كراوە و  بەپێی دیزاینەكە دووبارە بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری كۆنی سلێمانی نۆژەندەكرێتەوە, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بیناكە لە بنەڕەتدا موڵكی حكومەتەو بەپێی گرێبەستێكی یاسایی لەلایەن چەند كەسێكەوە بەڕێوەدەبرێت و بەشی ناوەوەی چایخانەی شەعب لەسەر شێوازی ئێستای دەمێنێتەوە و تەنها رووكاری پێشەوەی بیناكە نۆژەندەكرێتەوە , 
نیاز حەسەن ئەندامی لیژنەی شوێنەواری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی : كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بیناكە بەدوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت  قۆناغی یەكەم نهۆمی سەرەوەی بینای چایخانەكە بەتەواوی لەسەر ئەركی ئەو كەسەی گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەت هەیە نۆژەندەكرێتەوە و ئێستا كارەكانی لە قۆناغی كۆتایدایەو پاشان دەكرێت بە كافتریا , قۆناغی دووەمیش نۆژەنكردنەوەی رووكاری پێشەوەی بیناكەیە كە لە ئایندەدا و دوای رێكەوتنی حكومەت لەگەڵ ئەو موڵكانەی كە دەكەونە سنوری ماستەر پلانەكەوە لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە , ئەو ئەندامەی لیژنەی شوێنەوار  ووتیشی : لیژنەكەیان بەووردی چاودێری كارەكانی نۆژەنكردنەوەكە دەكات سەرجەم مەرجەكانی كلتوری تێدا رەچاو كراوە و بە نۆژەنكردنەوەی ئەو باڵەخانەیە لەسەر شێوازێكی كەلەپوری كۆنی سلێمانی و بەسودوەرگرتن لە هونەری تەلارسازی سیمایەكی شارستانی جوان دەبەخشێتە بەردەركی سەراو ناوەندی نێو بازاڕی شاری سلێمانی .

1111

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.