مەسرور بارزانی رایگهیاند: پێویستە ئافرەتانیش وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگە مافی ژیانێکی تەندروستیان لە کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا هەبێت . بێگومان ئەمەش بەستراوەتەوە بە هەبوونی کۆمەڵێک یاسا و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگە بەرامبەر ئافرەت .
ئەمڕۆ دووشەممە 2019/11/25 لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی تووندوتیژی دژ ئافرەتان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی یەکێک لە سەنتەرەکانی داڵدەدانی ئافرەتانی لە شاری هەولێر کرد.
سەرۆکی حکومەت بەیاوەری کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە و گوێی لە داخوازییەکانیان گرت و دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد پێداویستییەکانیان دابین بکەن.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە پێم باشتربوو لە جیاتی ئەوەی تەنیا وتارێک بخوێنمەوە، لە نزیکەوە سەردانی ئێوە بکەم و گوێم لە داخوازییەکانتان بێت .
سەرۆکی حکومەت گوتیشی: ئێمە دەمانەوێت کۆمەڵگەی ئێمە دوور بێت لە هەموو تووندوتیژیەک و ئافرەتان نەک تەنیا پارێزراو بن بەڵکو هەموو مافێکی ژیان و خۆپێگەیاندنیان پارێزراو بێت. پێویستە ئافرەتانیش وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگە ، مافی ژیانێکی تەندروستیان لە کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا هەبێت . بێگومان ئەمەش بەستراوەتەوە بە هەبوونی کۆمەڵێک یاسا و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگە بەرامبەر ئافرەت . حکومەتیش دەبێت پارێزەری ئەو مافانە بێت و لەمڕوەوە ئێمە هیچ درێغییەک ناکەین“.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.