Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 04:28

هەفتەی داهاتوو رێککه‌وتنی هەرێم و بەغدا واژۆدەکرێت

لەسەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە
کوردستان TV
#7
100%

 

هەرێم و بەغدا لەسەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕێککەوتن و هەفتەی داهاتووش رێککەوتنەکە واژۆدەکرێت.

رێککەوتنی سەرەتایی لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2020 ئەنجامدرا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا بۆ ئەوەی رێککەوتنی کۆتایی ئەنجامبدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 25-11-2019 شاندی حکومەتی هەریمی کوردستان و بەرپرسانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکەش لەسەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕێککەوتن، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ شاندەکەی حکومەتی هەرێم گەیشتونەتە ڕێککەوتن.

وەزیر پلاندانانی عێراق رایگەیاند رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوەو لە سەرەتای ساڵی 2020ـەوە رێککەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هه‌رێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات. هەفتەی داهاتووش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیکە ئەنجامدەدرێت بۆ تەواوکردنی ئەو رێککەوتنانەی کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.