Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 13:36

بۆردێکى کشتوکاڵی بۆ بره‌و دان به‌ که‌رتى کشتۆکال له‌ هه‌رێم پێکده‌هێنرێت

وەزارەتەكانی خوێندنى باڵا و کشتوکاڵ چەند بڕیارێکی هاوبەشیان دەرکرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە هەردوو وەزیرى خوێندنى باڵا و کشتوکاڵ، پێکهێنانى بۆردێکى کشتوکاڵیان لە پسپۆڕانى هەردوولا تاوتوێ كرد، ئەمەش بە ئامانجى پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ و ئاودێرى و بەرزکردنەوەى تواناى زانستى مامۆستا و خوێندکاران.

کۆبوونەوەکە هەردوو وەزارەت بە سەرپەرشتیى ئارام قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بێگەر تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بەڕێوەچوو و لە سەرەتادا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گوتی تێگەیشتنێکى گشتگیریان هەیە و دەیانەوێت بەشە زانستیەکان لەگەڵ پێداویستییەکانى سەردەم و ستانداردە جیهانیەکاندا بگونجێنن.

گوتیشى سیاسەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان بریتیە لە بەرەو پێشبردنى هەرێمەکە لە سەرجەم سێکتەر و کەرتەکان، بێگومانیش بەرەوپێشبردنى کەرتى کشتوکاڵی فاکتەرێکى بەهێزى گەشەکردنى وڵاتەکەیە.

لای خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، گرنگى هەماهەنگى و هاوکارى نێوان هەردوو وەزارەتى بە هەنگاوێکى پێویست دانا و گوتى سەرەڕاى ئەوەى کۆلێژەکانى کشتوکاڵ و ڤێتەرنەرى پەیوەندیى بەردەوام و توندوتۆڵیان لە نێواندا هەیە، بەڵام دەیانەوێ لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتیەکانى ترى وەزارەتەکە و فەرمانگە و دامەزراوەکان بەردەوامى زیاتر بەو پەیوەندیانە بدەن.

وەزیرى کشتوکاڵ گوتیشى" دەیانەوێ یاداشتنامەى لێکگەیشتنى نێوان هەردوولا پێداچوونەوەى بۆ بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش پێکهێنانى بۆردێکى کشتوکاڵى هاوبەش دەتوانێ ئەم پەیوەندیانە بەرەو ئاستێکى فراوانتر ببات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.