Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 04:28

سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان
کوردستان TV
#7
100%

بریاره‌ سبەی سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كەوتووە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە، لەبارەی یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدا و پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکات.

هەریەکه‌ لە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یاوەریی نێچیرڤان بارزانی دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.