Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 13:36

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌

گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی كوردستان و عێراق و یه‌كریزی ناو ماڵی كوردستانی و یه‌كهه‌ڵوێستی له‌ به‌غدا ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی ده‌كات و له‌گه‌ڵیان كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی كوردستان و عێراق و یه‌كریزی ناو ماڵی كوردستانی و یه‌كهه‌ڵوێستی له‌ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا ده‌كات. 

هه‌ردوو جیگره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسته‌فا سه‌ید قادر و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ن له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ سلێمانی . 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.