مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه‌دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەگەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار ڕوداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمێلێک لە جۆری لاندکرۆزەر و ماتۆڕسکیلێک ڕویدا‌و لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی ( ئەحمەد عەباس مەحەمەد ) لەدایکبووی 2003 بەسەختی برینداربو دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا شه‌وى رابردوو لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌شڵێت ، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 23 بەندکرا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.