وه‌زیری پێشمه‌رگه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه پڕۆسه‌یه‌كی گشتگیر و دوور مه‌ودایه، پاڵپشت به‌ئیراده‌ی به‌هێزی هه‌مووان، كاروانی پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و پێویستی زیاترمان به‌هاوكاری و پاڵپشتی هاوپه‌یمانان هه‌یه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای ده‌وری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمی راوێژكاری هاوپه‌یمانان بوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانده باڵاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانی تیمی راوێژكارانی هاوپه‌یمانانی به‌گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد، روونیشی كرده‌وه، له‌ئێستادا خواستی خێراكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه له‌ئارادایه كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، فه‌رمانده‌و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی له‌تیمی هاوپه‌یمانان، دووپاتیان كرده‌وه كه نه‌خشه رێگای پێكه‌وه كاركردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌وان هه‌وڵه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌و له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگانه چڕده‌كه‌نه‌وه كه دێته رێی پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه.
له‌كۆتادا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌وردی تاوتوێی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستانی داعش كرا‌و، ئاماده‌بووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان رووبه‌ڕوی تیرۆر و تیرۆریستان ببنه‌وه له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كاندا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.