د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید ، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ماڵپه‌ری زانایان-ی راگه‌یاندووه: ئایینی ئیسلام هه‌موو جۆره توندوتیژیه‌ك به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و جه‌ختیش ده‌كات هه‌میشه به میهره‌بانی و چاوی رێزه‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تان و خوشك و كچه‌كانتان مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه ده‌یان ده‌ق هه‌یه له قورئان و فه‌رمووده باس له به‌رزی و رێز‌و پێگه‌ی ئافره‌تان ده‌كات.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی هۆكاری توند‌و تیژی بێت له‌و نێوه‌دا زیاتر په‌یوه‌ندی به كلتور‌و ناهۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌و زۆر جاریش خودی ئافره‌تان ده‌بنه فاكته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بێڕێزی و توندوتیژیان به‌رامبه‌ر بكرێت، چونكه ژیانی خێزانداری دوولایه‌نه‌یه، وه‌ك چۆن ئافره‌تان ده‌خوازن پیاوان له‌گه‌ڵیان باش و میهره‌بان بن، له‌هه‌مان كات پێویسته ئافره‌تیش ئه‌و راستیه بزانن كه وه‌ك دایك و هاوسه‌ر هاوكارو پشتیوانی خێزانه‌كه‌ی خۆیان بن و په‌نا بۆ شتێك نه‌بن له‌گه‌ڵ ئایین و داب و نه‌ریتی ره‌سه‌نی كوردهواری نه‌گونجێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌داخه‌وه لاسایی كردنه‌وه‌و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و هه‌ندێ جار سه‌پاندنی كلتوری بیانی به‌سه‌ر ژنانی كورد وای كردووه ئاریشه‌ی زۆر بێته به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و سكالاو جیابوونه‌وه‌و توندوتیژی زۆر ببێت, بۆیه هیوامان وایه رێكخراو و ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به ئافره‌تان جددیترو واقعبینانه تر بایه‌خ به ئافره‌تان و نه‌هێشتنی كێشه‌كانیان بده‌ن و به‌دوای هۆكاره‌كان بگه‌رێن و چاره‌سه‌ره‌كان بدۆزنه‌وه، ئێمه وه‌كو یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاریه‌كین له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و نه‌هێشتنی كێشه‌كان.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له دوا په‌یامیدا گوتیشی: ئایینی پیرۆزی ئیسلام چاره‌سه‌ری زۆر‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ كێشه‌كان هه‌یه‌و، رێنماییمان ده‌كات نه‌ك ته‌نها به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به‌ڵكو له ژیاندا توند‌و تیژ نه‌بین و هه‌میشه به په‌یامی ته‌بایی و ئاشتی و میهره‌بانی و ئینسانیه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، هه‌ر لێره‌شه‌وه رۆڵی مامۆستایانی ئایینی به‌رز ده‌نرخێنم، كه به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه خزمه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكه‌ن و رێچاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و خێزانی بدۆزنه‌وه‌و كۆمه‌ڵگه هۆشیار بكه‌نه‌وه كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان نه‌نوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.