ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی گروپێكی نه‌ناسراودان و ماوه‌یه‌كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ژماره‌ی نه‌ناسراوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سه‌ربڕین ده‌ركردن و ناوزڕان له كادر‌و لایه‌نگرانی پارتی له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌كرێت و به‌رپرسی لقی 11ی پارتیش پشتڕاستی ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه له ئاست هه‌ڕه‌شه و سووكایه‌تی پێكردنی كادرانمان بێده‌نگ نابین و وه‌ڵامى مه‌نتیقیمان ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه كادرێكی پارتی كه له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی لێكراوه به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ژماره‌ی بێ سه‌ره‌تاوه گروپێكی نه‌ناسراو به فه‌یسی جیا جیا و له ڕێگه‌ی ناردنی نامه‌و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له كادیرانی پارتی ده‌كه‌ن و من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینم لێكراوه و به‌ڵگه‌كانیش به‌رده‌ستن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای پاراستنی گیانم ده‌كه‌م و پێویسته سه‌ركردایه‌تی پارتی به جددی بێته سه‌ر خه‌ت و ژیانی ئێمه بپارێزێت.
ئه‌و كادره گوتیشی: هه‌ڕه‌شه‌كان له قسه ده‌رچوون و ناوه به ناوه بۆمب له به‌رده‌م ماڵه پارتییه‌كان داده‌نرێت، یانیش ده‌ستڕێژی گولــله‌یان لێ ده‌كرێت، تاكه تۆمه‌تیش بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌یان پارتی بوونمانه و ده‌یانه‌وێت به‌و كردارانه ئێمه له كار‌و چالاكییه‌كانمان داببڕێنن، به‌ڵام ئێمه پێگیر تر ده‌بین و سوورتر ده‌بین له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی پارته‌كه‌مان.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی دیكه‌ی پارتی له‌ده‌ڤه‌ری پشده‌ر گوتی: ئێمه به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرێت و به پێی هه‌ڕه‌شه‌كان بێت ئه‌وا ژیانی ئێمه له مه‌ترسیدایه و ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ندامانی پارتی له ده‌ڤه‌ره‌كه به رفه‌رمی به‌رپرسی ناوچه‌كان و به‌رپرسی لقمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و داواش ده‌كه‌ین سه‌رو ماڵی ئێمه پارێزراو بێت و ڕێگه نه‌درێت جارێكی دیكه ئێمه به ئامانج بگیرێینه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه هیوا گه‌یلانی، به‌رپرسی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئیرهابی فكری له ناوچه‌كه هێشتا ماوه و ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك تاقم و گروپ له ڕێگه‌ی ناردنی نامه‌ی ناماقوڵ و هه‌ڕه‌شه ئامێز هه‌ڕه‌شه له كادر‌و لایه‌نگرانمان بكه‌ن و ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ناو ئه‌ندامان و كادر و لایه‌نگرانماندا بڵاو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه دڵنیایی ده‌ده‌ین به كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان كه وه‌ڵامی مه‌نتیقیمان ده‌بێت و سازش له‌سه‌ر حه‌قیان ناكه‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی خۆشمان له‌سه‌ر خه‌تین و ئه‌وانمان له‌و مه‌ترسیانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی دروستبوونی چه‌ندین گروپ و تاقم كه بۆ ئه‌وه دروستكراون كێشه بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دروست بكه‌ن له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، هیوا گه‌یلانی به‌رپرسی لقی 11 گوتی: ئه‌و كێشه‌یه ته‌نیا به‌رۆكی كادرانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌ندامانه‌شمان كێشه‌یان بۆ دروست بووه كه له پله‌ی حكومی دان وه‌ك مامۆستا و ئه‌ندازیار و پزیشك و فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وان هه‌رچه‌نده سه‌ر به دام‌و ده‌زگا حكومییه‌كانن، به‌ڵام له ناو فه‌رمانگه‌كانی خۆیاندا كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت و كاره‌كانیان بۆ ڕایی ناكرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ش ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌رٍِین له‌سه‌ر خه‌تین به‌ڵام وا دیاره ئه‌وانیش وه‌ڵامێكیان بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه پێ نییه كه به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌یكه‌ن كه سه‌ر به ڕێكخستنه‌كانی پارتین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌منییه‌تی خه‌ڵكی ئێمه له ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌كه‌یه و پێویسته ئه‌وان پیشه‌ییانه و به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی ئه‌منیدا بكه‌ن و جیاوازی نه‌كه‌ن و ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزن.
گه‌یلانی گوتیشی: پارتی ڕۆژگارگه‌لێكی زۆر سه‌ختی بڕیوه و بۆ گه‌یشتن به‌مڕۆ شه‌هیدی زۆری داوه و هه‌ر بۆیه ئه‌و ڕه‌فتاره نا به‌رپرسانه‌ی چه‌ند تاقم و گروپێك نه‌ك ساردمان ناكاته‌وه به‌ڵكو سوورترمان ده‌كات له‌سه‌ر خزمه‌تكردن و پێگه‌شمان له ناوچه‌كه به‌هێزتر ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی له ڕابردوو لێره بووه و له ئێستا هه‌ر لێره‌یه و و له داهاتووشدا به‌و په‌ڕی هێزه‌وه هه‌ر لێره ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.