Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 12:36

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ئه‌لبانیای هه‌ژاند

گوڕه‌كه‌ی 6،4 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر
کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 6،4 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر باكووری رۆژئاوای ئه‌لبانیای هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ لایه‌ن په‌یمانگای زانستی زه‌وی، وزه‌، ئاو و ژینگه‌ی ئه‌لبانیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 15 كیلۆمه‌تر له‌ شاری دراچه‌ خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ و له‌ قوڵایی 38 كیلۆمه‌تر روویداوه‌ و گوڕه‌كه‌ی 6،4 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌لبانیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كه‌سێك به‌هۆی په‌شۆكاویه‌وه‌ خۆی له‌ بیناوه‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌لبانیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ چاره‌سه‌ركردنی 150 كه‌س له‌ بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه‌ و تیمه‌كانی ته‌ندروستیش له‌ تیرانا، دراچ و سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌ ئاماده‌باشیدان.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، وه‌رزش و لاوانی ئه‌لبانیا له‌ شاره‌كانی تیرانا، دراچ و لیژا ئه‌مڕۆی كرده‌ پشوو له‌ قوتابخانه‌كاندا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.