وتەبێژی دادی بەلجیکا ئیریک ڤان دەرسیبت لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بنکەی پۆلیسی ئەوروپا لە لاهای رایگهیاند، دەزگاکانی پۆلیسی ئەوروپا هێڕشێکی بەهێزیان کردۆتە سەر ماڵپهڕو ههژمارهكانی رێکخراوی داعش لەسەر ئینتەرنێت، ئەمەش لەرێی داخستنی ژمارەیەک خزمەتگوزارییەوە کە رێکخراوەکە بەکاریان دەهێنێت و توانراوه له رووبەرێكی فراوانی ئینتەرنێتدا بزریان بكهن.
وتهبێژی یۆرۆپوڵ دهڵێ ، پیاوانی پۆلیس بەشداریان کردووە لە ئەرکێکی هاوبەشی نێوان یۆرۆپول و دەزگاکانی پۆلیسی یانزە دەوڵەتدا و لە هەفتەی رابردوودایۆرۆپول هێڕشێكی توندی كرده سەر ههزاران ماڵپهڕو ههژماری داعش لەسەر ئینتەرنێت و لهناوی بردن
. لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتدا کارمان کردووە تاوەکو بەرپەرچی ئەرکەکانی داعش بدەینەوە، لەوانەش گوگڵ و تویتەر و ئینستگرام و تێلیگرام.
یۆرۆپۆڵ ، كه لە ماڵپەڕەکەیدا لێدوانهكهی بڵاوكردۆتهوه ، ئاماژەی بەوە کردووە، پشکنینیان بۆ ئەو ریکلام و بڵاوکراوە و هەژمارانە کردووە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە پشتیوانیان لە تیرۆر و توندوتیژی کردووە. بەهۆی ئەوەوە ژمارەیەکی زۆر لە یاریکەرە سەرەکیەکانی ناو تۆڕی داعش لە تێلیگرام سڕاونەتەوە.”
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.