نێچیرڤان بارزانى به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كان و دیالۆگى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداى به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى یهكجاریى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عێراق دووپات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/11/2019 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو ستیفانى ئه‌لقاق به‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریكا له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستییان به پشتگیرى و هاوكاریى به‌ریتانیا هه‌یه به‌تایبه‌تى له بواره‌كانى چاكسازى، بانكدارى و ته‌كنیكیدا.
لاى خۆیه‌وه خاتوو ئه‌لقاق، جه‌ختى له خواستى به‌ریتانیا بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كورستان و عێراق كرده‌وه و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ریتانیا و ناوچه‌كه به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها پشتگیرى و خۆشحاڵیى وڵاته‌كه‌ى به باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان نیشان دا.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر، چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.