Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 11:18

سه‌رۆکى هه‌رێمی کوردستان و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌کۆبوونه‌وه‌دان

بڕیاره‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئارامگه‌ی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال بكات
کوردستان TV
100%


له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌ كه‌یدا بۆ سلێمانی دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سباسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانی كرد . 


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كیتی پێشوازی لێكرا . دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان هه‌ردوولادا به‌ڕێوه‌چوو . 


به‌ پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌كان باس له‌ یه‌كریزیی ناو ماڵی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی قفركاسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا ده‌كات . 

بڕیاره‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئارامگه‌ی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال بكات .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.