Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 04:28

دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێم لە داهاتوودا سەردانی هەموو لایەنەکان دەکات

ئەم سەردانانە بەردەوام دەبن
کوردستان TV
#7
100%


راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ شاری سلێمانی یەكخستنی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانە.

دڵشاد شەهاب، ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-2019 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، لەكۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ، بڕیاری گرنگ دراوە.

دڵشاد شەهاب راوێژکارێکى سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامى کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى هەرێم لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئاشکرادەکات و رایگه‌یاند: هەردوو لایەنى سەرەکى بەشدار لە حکومەت کە ئەمرۆ لەگەڵیاندا کۆبووینەوە، لەگەڵ ئەوەدان کە تواناکان یەکبخرێن و یەک گوتاربین، هاوکات پاڵپشتى پەیوەندیى باشى حکومەتى هەرێم و بەغدا بین بۆ ئەوەى پارێزگارى لە ماف و دەستکەوتەکانى کورد بکەین.

دڵشاد شەهاب راگەیاند: خەڵک چاوەڕێى یەکڕیزى و یەک گوتارى لە لایەنە سیسایەکان دەکەن و سەرۆکایەتى هەرێم ئەم ئەرکەى خستوەتە سەر خۆى و کۆبوونەوەى لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کردووە، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانى ئەمڕۆش لەگەڵ هەردوو لایەنى سەرەکى بەشدار لە حکومڕانى دڵخۆشکەرن، چونکە لەگەڵ ئەوەن کە تواناکان یەکبخرێت و پاڵپشتى پەیوەندیى باشى حکومەتى هەرێم و بەغدا بین بۆ ئەوەى یەک گوتار بین و پارێزگارى لە ماف و دەستکەوتەکانى ئیستیحقاقاتى کورد بێت.

دڵشاد شەهاب گوتیشى: سەرجەم لایەنەکان لەگەڵ چۆنیەتى ئەم پرسە ئەساسیانە وەک پشکى هەرێم و بودجە و چۆنیەتى هەموارکردنەوەى دەستور کۆکن، سەرۆکایەتى هەرێمیش وەک چەترى کۆکەرەوەى لایەنەکان و گەورەترین دەسەڵاتى جێبەجێکردن بەم ئەرکە هەڵدەستێت لەپێناو یەکڕیزى و یەکخستنى گوتارى کورد، کۆبونەوەکانى ئەمڕۆش لەو چوارچێوەیەدا ئەنجامدراو سەرکەوتوبون، رۆژانى ئایندەش کۆبونەوە لەگەڵ لایەنەسیاسیەکانى دیکە درێژەیان دەبێت.

دڵشاد شەهاب گوتیشی: ئەم سەردانانە بەردەوام دەبن و سەرۆكی هەرێم لە داهاتوودا سەردانی هەموو لایەنەكان دەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.