وه‌زیری کاره‌با و پارێزگاری هه‌ولێر کۆبوونەوە، ڕیانگەیاند لە به‌رواری 1-1-2020 تیمه‌کانی نه‌هێشتنی سه‌رپێچی کاره‌با به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ وپارێزگای هه‌ولێر سزای دارایی و یاسایی توندی سه‌رپێچی کاران ده‌ده‌ن.
به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان و نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆی کاره‌با، پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه به‌رواری 26-11-2019 ئه‌ندازیار که‌مال محمد ساڵح وه‌زیری کاره‌با پێشوازی له دکتۆر فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر کرد ، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که به‌رێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی کاره‌با ئاماده‌ی بوون، وێڕای به خێرهاتنی پارێزگار و شاندی یاوه‌ری و به‌رز نرخاندنی کار‌و هاوکارییه‌کانی پارێزگار له بواری دابه‌شکردنی کاره‌بادا.
وه‌زیری کاره‌با باسی له‌و گرفت و کێشانه‌ی کرد که له دوو هه‌فته‌ی رابردوو دا دوو چاری سیسته‌م و دابه‌شکردنی کاره‌با بوو که به هۆی راوه‌ستانی غاز‌و بار زۆری سه‌ر تۆری کاره‌بای نیشتیمانی دروست بوو .
له ته‌وه‌رێکی کۆبونه‌وه‌که‌دا که تایبه‌ت بوو به ده‌رکردنی کۆمه‌ڵێک مه‌رج و رێنمایی تایبه‌ت به پێدانی کاره‌با به هاوبه‌شان و بنبڕکردنی سه‌رپێچیکردنی کاره‌با و نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆی له‌سه‌ر تۆری کاره‌بای نیشتیمانی ، له‌م باره‌یه‌وه هه‌ر دوولا ڕێکه‌وتن که ماوه‌ی مانگێک بدرێته هاوبه‌شانی کاره‌با بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی گرفت و کێشه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌کانی کاره‌با بکه‌ن له هه‌ولێر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردن ، به تایبه‌تی بواری به‌ستن و دانانی پێوه‌ر و چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی کاره‌با ، به‌رواری 1-1-2020 تیمه‌کانی نه‌هێشتنی سه‌رپێچی کاره‌با به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگای هه‌ولێر و یه‌که ئیداره‌ییه‌کان سزای دارایی و یاسایی توندی سه‌رپێچی کاران ده‌ده‌ن .
له کۆتایی کۆبونه‌وه‌که‌دا وه‌زیری کاره‌با ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه ئه‌م بریارو رێنماییانه‌ی که تایبه‌ته به نه‌هێشتنی سه‌رپێچی و زیادرۆیانی سه‌ر تۆری کاره‌بای نیشتمانی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له ته‌واوی پارێزگاکان و ناوچه‌کانی کوردستان جێبه‌جێ ده‌کرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.