سه‌رۆک بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا ده‌كات، به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی وه‌ك سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
ڕۆژی دووشەممە 25ی 11ی2019 سه‌رۆک مسعود بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سکرتێری حزب پیرۆزبایی له به‌ڕێز به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سکرتێری هەڵبژێردراوی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هه‌ر له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌که‌دا، سه‌رۆک بارزانی له رێگه سکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی دەیەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه رۆژی هه‌ینی ڕابردوو حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆنگره‌ی 10ی له هه‌ولێر ساز كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.