Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 02:33

نێچیرڤان بارزانی تاجه‌ گوڵینه‌ له‌سه‌ر ئارامگەکانی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا داده‌نێت

لەگەڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەردانی ئارامگەکانی مام جەلال و نەوشیروان مستەفای کرد و چەپکە گوڵی لەسەر گۆڕەکانیان دانا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پاش دانانی تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕی جەلال تاڵەبانی ئەوەی راگەیاند كە ئەوان هاتوون، درێژە بە ڕێبازەكەی مام جەلال بدەین، كە پەیامی یەكگرتوویی گەلی كوردە، هەورەها ئەوەشی وت كە بۆ پاراستنی مافی كورد و دەستكەوتەكانی پێویستە لایەنە سیاسییەكان یەك دەنگبن، سەردانەكەیشی بۆ شاری سلێمانی ئەو ئامانجەیە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی و لەگەڵ عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆبووەوە و دواتر سەردانی ئارامگەی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و دواتر تاجە گوڵینەیان لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا دانا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سەردانی شاری سلێمانی-یان كرد و سەرەتا لەگەڵ خانەی راپەڕاندنی گۆڕان كۆبوونەوە، پاشان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتییان و دواتر سەردانی ئارامگەی مامجەلال-یان كرد.  

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم لەبارەی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق رایگەیاند، هەموو هەوڵێك  بۆ ئەوەیە  لە بەغدا هاوپەیمانییەكی كوردستانی دروست بكەن، چونكە بە جیا كاركردن هیچ دەستكەوتێكی نابێت و ئەگەر بەیەكەوە بین، ژمارەیەكی باشمان دەبێت و لە ئەولەویەتیان ئەوەیە بتوانن ئەو هاوپەیمانییە دروست بكەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.