نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به یاوه‌ریى به‌ڕێزان مسته‌فاى سه‌ید قادر و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرانى سه‌رۆك، له سلێمانى سه‌ردانى هه‌ریه‌كه له مه‌كۆى سه‌ره‌كیى بزووتنەوەى گۆڕان و مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیان كرد.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و له‌گه‌ڵ هه‌مووان بۆ یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، کار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/11/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به یاوه‌ریى به‌ڕێزان مسته‌فاى سه‌ید قادر و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرانى سه‌رۆك، له سلێمانى سه‌ردانى هه‌ریه‌كه له مه‌كۆى سه‌ره‌كیى بزووتنەوەى گۆڕان و مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ڕۆڵى هەردوولاى لە پشتگیریى هەنگاوەکانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان بۆ یەکڕیزى و تەبایى بە گرنگ و مایەى پێ‌زانین هەڵسەنگاند و جه‌ختى له گرنگى و پێویستیى یەکهەڵوێستى و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كرن له‌گه‌ڵ دۆخ و پێشهاته‌كان له عێراق و ناوچه‌كه.
لاى خۆیانەوە یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕانیش لەمبارەیەوە ستایشى ڕۆڵ و هەوڵى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانیان کرد و هەنگاوەکانى بەڕێزیان و سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانیان لەپێناو پتەوکردنى یەکڕیزى و یەکهەڵوێستى و تەبایى، بەرز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا وێڕاى تاوتوێكردنى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمى كورستان، ڕۆڵى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له پتەوکردنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى و هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دروستكردنى هاوپەیمانیى فراكسیۆنە كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، جه‌ختى لێكرایه‌وه.
پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى و كارى پێكه‌وه‌ییى لایه‌نه كوردستانییه‌كان، هەوڵدان بۆ چارەسەرى و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى عێراق لەسەر بنەماى گەرەنتیکردنى ماف و شایستەکانى هەرێمى کوردستان، ئەگەرى هەموارکردنەوەى دەستوور و هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و سه‌قامگیرى و ئارامى له عێراق، لایەنێکى دیکەى کۆبوونەوەکان بوو.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندى یاوه‌رى هه‌روه‌ها سه‌ردانى گۆڕى هه‌ردوو خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا و مام جه‌لال تاڵه‌بانییان كرد و تاجەگوڵینەیان له‌سه‌ر گۆڕه‌كانیان دانا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.