له دانیشتنی ئهمرۆی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پهرلهمانتاران ئەنجومەنی پارێزگاكان ههڵوهشێندرایهوه تا هەڵبژاردن دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ سێ شهممه پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هەتا ئەو کاتەی هەڵبژاردن دەکرێت.
بەپێی یاساکە سەرجەم ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنەوە.
بەڵام پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان دەمێنن و پەرلەمان چاودێری کارەکانیان دەکات.
هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەسەر داوکاری خۆپیشاندەرانە، هەتا ئەو کاتەی هەڵبژاردنی تازەی ئەنجومەنەکان دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو پەرلەمان بڕیاریدا ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵوەشێنیتەوە و ئەمڕۆش به یاسا یاساکەی پەسەندکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.