Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 03:30

ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان یەکسان بوون

له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 5 له‌قۆناغى كۆمه‌له‌كان له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان یه‌كسان بوون 

یانه‌ى ریال مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى یانه‌ پاریسیه‌كه‌ نه‌یتوانى براوه‌ی یارییه‌كه‌ بێت به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا یارییه‌كه‌ى نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌كۆتاهات 

دوو گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید هەردوکی  له‌لایه‌ن کەریم بنزیمە تۆمار كرا  و 2 گۆڵەکەى پاریسیش مباپی و سارابیا کردیان.


بەو ئەنجامەش پاریس سانجێرمان بە 13 خاڵ  له‌پله‌ى یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌له‌كه‌دایه‌ و ریال مه‌دریدیش به‌ 8 خال له‌پله‌ى دووه‌مدایه‌ ، هه‌ردوو یانه‌ش به‌فه‌رمی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی 16 ى داهاتووی خوله‌كه‌ 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.