ھاتنی وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه‌ی زستان، نه‌ھامه‌تییه‌كانی په‌نابه‌رانی نیشته‌جێی كه‌مپی مۆریای له دوورگه‌ی میدللی یۆنان زیاتر كردووه و ئه‌و په‌نابه‌رانه له دۆخێكی سه‌ختدا ژیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش به‌ھۆی په‌راوێزخستنی كه‌مپه‌كه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌وه.
كه‌مپه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر په‌نابه‌ری له‌خۆ گرتووه به‌به‌راورد به‌وه‌ی كه‌مپه‌كه له‌توانایدایه، ئه‌وان رۆژانه رووبه‌ڕووی زۆر مه‌ترسی و كێشه ده‌بنه‌وه، له نه‌خۆشی تا ده‌گاته خۆكوشتن.
ئه‌م كه‌مپه سه‌ره‌تا بۆ سێ ھه‌زار كه‌س دروستكراوه، به‌ڵام ئێستا ١٦ ھه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی تێدا نیشته‌جێن، ئه‌وان چه‌ندین كێشه و گرفتاری رۆژانه‌یان ھه‌یه له نه‌بوونی خۆراك، ئاوی خواردنه‌وه، نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و نه‌بوونی پێداویستی پزیشكی، له‌گه‌ڵ ھاتنی وه‌رزی زستانیش پێداویستییه‌كانی خۆ گه‌رمكردنه‌وه و پاراستنیان له سه‌رماو سۆڵه‌ی ناوچه‌كه نییه.
په‌نابه‌ره‌كانی نێو كه‌مپه‌كه نیگه‌رانن له مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنانی له‌گه‌ڵیان و په‌راوێزخستنیان، په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانی به‌ناوی سه‌بغوڵا خه‌لیلی راگه‌یاند: له وڵاته‌كه‌ی له‌تاو جه‌نگ ھه‌ڵھاتووه، دواتر ھاتووه‌ته یۆنان له‌پێناو ژیانێكی ئارامتر و بژێوییه‌كی باشتردا، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له كه‌مپه‌كه ھه‌یه زۆر له‌و دۆخه‌ی له وڵاته‌كه‌ی ھه‌یبووه خراپتره.
ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات، ماوه‌یه‌كی زۆره له‌رێگای گه‌یشتنیان بۆ ئه‌ورووپا و گه‌ڕان به‌دوای ژیانێكی باشتردا، له‌و كه‌مپه گیر دراون و ژیانێكی زۆر ناخۆش به‌ڕێده‌كه‌ن.
سامی حه‌بیبی په‌نابه‌رێكی تری ئه‌فغانی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كه‌یه، ئه‌و ماوه‌ی سێ مانگه ھاتووه‌ته كه‌مپه‌كه و دوای كۆكردنه‌وه‌ی بڕێك پاره، له‌گه‌ڵ حه‌وت په‌نابه‌ری تر پێكه‌وه توانیویانه چادرێك بكڕن.
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات، به‌ھۆی ھاتنی وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه‌وه، دۆخی ژیانیان ھێنده‌ی تر سه‌خت بووه و شه‌وان له‌تاو سه‌رما ناتوانن بخه‌ون، ھه‌روه‌ھا گه‌یشتنی داووده‌رمان و پێداویستییه‌كانی تر به كه‌مپه‌كه زۆر زه‌حمه‌ته.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان بڵاویان كرده‌وه كه كه‌مپی مۆریا و چه‌ند كه‌مپێكی تر داده‌خه‌ن و كه‌مپێكی داخراوی نوێ دروستده‌كه‌ن كه پێنج ھه‌زار كه‌س له‌خۆ بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.