ماڵپه‌ره هه‌واڵییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه سێ ته‌قینه‌وه له باغدای پایته‌خت روویانداوه و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژراون و پازده كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ڕیه نیوزی رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای به‌غدا روویانداوه و یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان له گه‌ڕه‌كی شه‌عب روویداوه و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی گه‌ڕه‌كی به‌له‌دیات روویداوه و ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌میش له حوسهینییهكی گه‌ڕه‌كی شوهه‌دا روویداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاشكراشی كرد كه دوو له ته‌قینه‌وه‌كان به رێگه‌ی ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراون و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دیكه‌ش له رێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.