له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌بازگه‌ی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان 4 بارهه‌ڵگری هێلكه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچووده‌ستی به‌سه‌رداگیرا..
ئه‌و بڕه‌هێلكه‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا بۆ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ته‌ندروستی و شیاو بوون بۆ خواردن ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری هه‌ولێر كرا بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی ته‌واو بۆ سه‌رجه‌م هێلكه‌كه ئه‌نجام درا و له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت له‌كۆی ئه‌م (90) تۆنه هێڵه‌كه‌یه‌ی پشكنینی بۆ كرا بڕی (81) تۆن له‌م جۆره هێلكه‌یه ماوه‌به‌سه‌رچوون و شیاونین بۆ خواردن ده‌بێ له‌ناوببردرێت.
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: به‌ئامادابوونی لێژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازاڕ و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر(هۆبه‌ی ئابووری) بڕیاردرا ئه‌و هێلكه‌یه‌ی كه‌بڕه‌كه‌ی (81) تۆن بوو گواسترایه‌وه بۆ زبلخانه‌ی كانی قڕژاڵه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ژینگه‌یی له‌ناو بردرا،شایه‌نی باشه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ڕێكاری یاسایی گیرایه‌به‌ر له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر كاردانه‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێت.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.