Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 06:31

به‌وێنه‌.. دایکێکى ته‌مه‌ن 21 ساڵ منداڵێکى به‌ دوو سه‌ر و سێ قۆڵه‌وه‌ بوو

هیچ هیوایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ له‌ ژیاندا نییه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، له‌ وڵاتى هیندستان دایكێكى ته‌مه‌ن 21 ساڵ منداڵێكى بووه‌ كه‌ دوو سه‌ر و سێ قۆڵى هه‌یه‌.

بابیتا ئاهیروارى ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ رۆژى 23ى تشرینى دووه‌مى 2019، هاوسه‌رى جانستوانت سینگ ئاهیروار له‌ گوندى باساودا له‌ ڤیدیشا سه‌ر به‌ ویلایه‌تى مادهیا پرادیش له‌ وڵاتى هیندستان، منداڵێكى بووه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ى دوانه‌یه‌كى به‌یه‌كه‌وه‌ لكاو ده‌چێت، منداڵه‌ له‌ دایكبووه‌كه‌ دوو سه‌ر و سێ قۆڵى هه‌یه‌.

جانستوانت سینگ ئاهیروار گوتى "شۆك بووین كاتێك منداڵه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌كه‌مان بینى  به‌و شێوه‌یه‌، جێگاى باوه‌ڕ نه‌بوو، هه‌مووان شۆك بوون به‌ بینینى، ناتوانین بڕوا بكه‌ین كه‌ منداڵه‌كه‌مان دوو سه‌رى هه‌یه‌".

پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ له‌ رابردوودا حاڵه‌تى له‌و جۆره‌یان نه‌بینیوه‌، له‌ دواى له‌دایكبوونى منداڵه‌كه‌ پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند پزیشكێك كردووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى دیكه‌ى هیندستان تا بزانن چون مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌ بكه‌ن.

له‌رووى زانستییه‌وه‌، ئه‌م دووانه‌یه‌ به‌ تریبراچیوس پاراپاگوس (tribrachius parapagus) ناوده‌برێت، ئه‌م جوره‌ له‌ دایكبووانه‌ به‌ دیارده‌ییه‌كى ده‌گمه‌ن ده‌ناسرێت و هیچ هیوایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ له‌ ژیاندا نییه‌.

دووانه‌كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ژێر چاودێرى پزیشكانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ و نازانرێت ئایا له‌ رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكیان بۆ ده‌كرێت.

بابیتا ئاهیروارى و هاوسه‌رى جانستوانت سینگ ئاهیروار ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ ماوه‌ى 18 مانگه‌ هاوسه‌رگیرییان كردووه‌ و به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى یه‌كه‌م منداڵیان بوون، له‌ هه‌فته‌ى 35 هه‌مینى دووگیانیدا كه‌ ده‌كاته‌ 8 مانگى ته‌واو پزیشك پێانى راگه‌یاندبوو كه‌ دوانه‌یه‌كى به‌یه‌كه‌وه‌ لكاویان ده‌بێت.

سوریندرا سونكار پزیشكى نه‌خۆشخانه‌ى فیدیشا سدار كه‌ ئه‌و دووانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ لكاوه‌ى تیادا له‌ دایكبووه‌ گوتى، منداڵه‌كه‌ دوو سه‌ر و سێ قۆڵى هه‌یه‌ و قۆڵى سێهه‌میان دوو له‌پى پێوه‌یه‌، یه‌ك دڵیشى هه‌یه‌ ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌كى ده‌گمه‌نه‌ و به‌ درێژاى كاركردنم ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ به‌م شێوه‌یه‌ منداڵێك ببینم و له‌ ئێستادا چاودیرى وردى ئه‌و منداڵه‌ ده‌كه‌ین و سوود له‌ پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌كانى بوبال و دڵهى وه‌رده‌گرین كه‌ ئه‌وان پێشتر ئه‌م جوره‌ له‌ دایك بوونى منداڵانه‌یان بینیوه‌.

جانستوانت سینگ ئاهیروار باوكى منداڵه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ منداڵى منه‌ و به‌خێوى ده‌كه‌م هه‌ر چونێك بێت، تا ئێستا هه‌ڵم نه‌گرتووه‌ به‌ ده‌سته‌كانم، خه‌ڵكى زۆر شت ده‌ڵێن، به‌ڵام ئه‌و مندالى منه‌ و ئه‌گه‌ر وه‌ها بمێنێته‌وه‌ ده‌یبه‌مه‌وه‌ بۆ ماڵى خۆم و هه‌تا ئه‌و زیندوو بێت من هه‌ر چاودێرى ده‌كه‌م و خۆشیم ده‌وێ.

23456

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.