به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/11/2019، كاتژمێر 10:19 خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆ به كاتی هه‌ولێر، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.6 پله‌ی ڕێخته‌ر و به قوڵایی 8 كیلۆمه‌تر له دووری 180 كیلۆمه‌تر له وێستگه‌ی ئه‌زمه‌ڕ و 128 كیلۆمه‌تر له وێستگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ڕویدا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.5 پله‌ی ڕێخته‌ر له قه‌سری شیرین له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و شاری خانه‌قین ڕوویدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.