ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی به سه‌ردانێك گه‌یشته مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام و له لایه‌ن فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه‌وه پێشوازی لێكرا.
له ئێستاشدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له كۆبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌ممه 26/11/2019 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته سلێمانی و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبۆوه و دواتر سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له گردی زه‌رگه‌ته كرد و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ولێر كۆبۆوه و بڕیاریش وایه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆببێته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.