به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12:00 هێزه‌كانمان له پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر به بونی ته‌رمێك به‌ناوی ( د . ئـ . ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1985 پیشه‌ی كاسب، له‌گه‌ڕه‌كی كاره‌با له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئاگادار كرانه‌وه كه به گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تایه‌كان ئه‌مشه‌و له‌ماڵی خۆیاندا به چه‌كی جۆری (كڵاشینكۆف) خۆی كوشتووه.
ڕاشیگه‌یاند: به وته‌ی كه‌سوكاری باری ده‌رونی ناجێگیر بووه و به‌ته‌نیاش ژیاوه، پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كی به‌كار هاتوو، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.