زەردەشت سەرسام سەرۆكی شارەوانیی بەحركە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاندووه ، كه پێش چەند ساڵێك لە سنووری شارەوانیی بەحركە چوار ھەزار پارچەزەوی دابەش كراون و نزیكەی دوو ھەزار لەو زەوییانە بە پێشمەرگە قارەمان دراون، بەڵام تا ئێستا نە تاپۆ كراون و نە خزمەتگوزارییان بۆ دابین كراوە، بەڵام ئێمە وەك لایەنی پەیوەندیدار، لیژنەیەكمان لە نوێنەری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارەوانییەكان و شارەوانیی بەحركە، بۆ تاپۆكردنی ئەو زەوییانە پێك ھێناوە.
سەرۆكی شارەوانیی بەحركە راشیگهیاندووه كهلە ئێستادا سەرقاڵی تاپۆكردنی زەویی پێشمەرگەین لە شارەدێی بەحركە، بەڵام زەوییەكان لەسەر شارەوانیی ھەولێرن و دوای گواستنەوەیان بۆ سەر شارەوانیی بەحركە، دەست بە قۆناغی تاپۆكردنیان دەكرێت.
راشیدهگهێنێت ، جگە لە تاپۆكردن، لە ھەوڵداین بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری، تا پێشمەرگە سوودمەند بن و بۆ ئەو مەبەستەش داوای دابینكردنی ٦٠٠ ملیار دینارمان كردووە لە حكوومەت و ھەر كاتێك پارەكە دابین بكرێت، دەستبەجێ دەست بە دابینكردنی خزمەتگوزاری دەكرێت لە زەوییەكانی پێشمەرگەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.