Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 09:15

پاسپۆرتى هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌

بەپێی ئەم رێنماییانەی خوارەوە سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن
کوردستان TV
100%

 

له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاته‌وه‌ كه‌ بەپێی ئەم رێنماییانەی خوارەوە سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن :-
* نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (ناوەوەی پارێزگای هەولێر) لە گەڵ ( مخمور - گوێر - قراج - کرکوک ) لەگەڵ مامەڵەی (وونبوون - تێکچوون - کۆتایی پەر - هەڵە لە پاسپۆرت - پاسپۆرتی خێرا) .

* نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزاو ناحیه كا ن ) لە گەڵ ( شقلاوە - پیرمام - خەبات - کۆیە - دەشتی هەولێر - بنصلاوه - کەسنەزان - دارەتوو - قوشتەپە ) وە ئەو هاووڵاتیانەی عیراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک کارتی دلنیایی ئاسایشی و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.

* نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزای سۆران - قەزای رواندوز - قەزای مێرگەسۆر - قەزای چۆمان - هریر - ناحیه كانى سەر بەم قەزایانە) لە گەڵ ئەو هاووڵاتیانەی عیراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک کارتی دلنیایی ئاسایشی و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.