Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 09:15

سه‌رۆکی هه‌یئه‌ی ئه‌رکانی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له‌ راوێژکاری سەربازی بەریتانیا لە پرۆگرامی چاکسازی کرد

له‌دیداره‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوکاری و به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌‌وە
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ 27/11/2019 له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان بە ئامادەبوونی عمید روکن هەژار عومەر بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی له‌ كۆلۆنێڵ رۆی راوێژکاری سەربازی بەریتانی لە پرۆگرامی چاکسازی كرد.
رایده‌گه‌یه‌نن ، له‌و دیداره‌دا،‌ هه‌ردوولا باسیان له‌ بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كردو، تیشکیان خستە سەر ئەنجامی پرۆسەی چاکسازی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوکاری و به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌‌وە.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان سوپاسی دەوڵەتی شانشینی بەریتانیای کرد بۆ پاڵپشی و هه‌ماهه‌نگیه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لای خۆشیەوه‌ لایەنی بەریتانی به‌ڵێنیاندا كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.