شاندی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانى د. فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری نوێی هه‌ولێریان كرد
به‌پێى راگه‌یاندراوی لێژنه‌كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 27 ى 11 ى 2019 ، سه‌ردانى شاندی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایی بوو له‌د.فرسه‌ت سۆفی كه‌وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌ست به‌كاربووه و هیوای سه‌ركه‌وتنى له‌كاره‌كانی بۆ خواسترا
راشیدهگهیهنن ، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه رێمی كوردستان باس له پێكهاته‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى و زه‌رووره‌تى كرا
لهكۆتادا لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، لای خۆیه‌وه د. فرسه‌ت سۆفی خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانى شاندی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕبڕی و هه‌موو جۆره پالپشتیهكى بۆ لێژنه‌ى ئۆلۆمپى نیشاندا و به‌ڵێنیشدا كهبارهگایهكى گونجاو بۆ لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان دابینبكرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.