Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 02:32

نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ کۆمەڵ و پارتى کۆبووەوە

هاوهەڵوێستیی كۆی لایەنە سیاسییەكان كردەوە
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانی جەختى لەسەر ڕۆڵ و بەشداری و هاوهەڵوێستیی كۆی لایەنە سیاسییەكان كردەوە بۆ پێكەوەكاركردن بە ئامانجی پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان.

لە درێژەی دیدار و كۆبونەوەكانیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 27/11/2019 لە هەولێر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە یاوەریى بەڕێزان مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆك، سەردانی هەر یەك لە كۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد.

لە هەردوو كۆبوونەوەكەدا، بایەخ و گرنگیی و هاوهەڵوێستیی كۆی لایەنەكانی كوردستان دەرباری پرس و بابەتە سەرەكییەكان لەسەر هەردوو ئاستی كوردستان و عێراق، جەختیان لێكرایەوە.

سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەرۆشی و بەدەنگەوەهاتنی لایەنەكانی كرد بۆ هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆكایەتیی هەرێمى کوردستان بە ئاراستەی تەبایی و یەكڕیزی و پێكەوەكاركردنی هەمووان لە ئاست ڕووداو و پێشهاتەكاندا، بەتایبەتیش هەوڵەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی كوردستانی لە بەغدا كە بتوانێ یەكگرتووانە نوێنەرایەتیی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و داكۆكی لە ماف و دەسكەوتە دەستورییەكانی بكات.

لای خۆیانەوە هەر یەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی ستایشی هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانى و سەرۆكایەتیی هەرێمیان كرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ یەكڕیزی و تەبایی و هاوگوتاریى كوردستانی دەربڕی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.