Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 02:32

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە مەترانی ئەرمەن لە عێراق کرد

دۆخى ئەرمەن لە کوردستان و عێراق، کاروبارى دێر و کلێساکانیان تاوتوێ کران
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتى کردەوە کە هەرێمى کوردستان بە لانەى ئارام و شوێنى هەموو پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان دەمێنێتەوە و جەختى لە قووڵکردنەوەى کولتوورى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و پاراستنى مافى ئەرمەن و تەواوى پێکهاتەکان لە هەرێمى کوردستان کردەوە.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 27/11/2019 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز د. ئاڤاک ئەسەدۆریان مەترانى ئەرمەنى ئۆتۆدۆکس لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد کە لە ژمارەیەک پیاوانى ئاینى پێکهاتبوون.

لە دیدارێکدا بەڕێز ئەسەدۆریان سوپاس و پێزانینى کەنیسەى پێکهاتەى ئەرمەنى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش بە نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کرد بۆ ئەو پشتگیرییەى کە هەمیشە پێشکەش بە پێکهاتەى ئەرمەنى لە هەرێمى کوردستان کردووە.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینیى هەرێمى کوردستانیش ئامادەى بوو، دۆخى ئەرمەن لە هەرێمى کوردستان و عێراق، کاروبارى دێر و کلێساکانیان لە زاخۆ، دهۆک و هەولێر، ماف و داواکارى و پێداویستییەکانیان، تاوتوێ کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.