راوێژکاری سەرۆکى هەرێم رایگهیاند: یەکێک لە کارەکانى سەرۆکایەتى هەرێمی كوردستان یەکخستنەوەى هێزی پێشمەرگە دەبێت.
دوای كۆبوونهوهی سهرۆكی ههرێمی كوردستان لهگهڵ شاندی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دڵشاد شههاب راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی كوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا باسی له بابهتهكانی كۆبوونهوهی سهرۆكی ههرێمی كوردستان لهگهڵ پارت و لایهنهكان كرد.
ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەکە باس لە بەردەوامیی پەیوەندی نێوان سەرۆکایەتیی هەرێم و لایەنەکان کرا تا پەیوەندییەکان باشتر و بەهێزتر بن لە ناخۆی هەرێمی کوردستان.
لەبارەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە، دڵشاد شەهاب گوتى: هەنگاوەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بە هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی حکوومەت دەستیپێکردووە، جێگای خۆشحاڵییە کە هەموو لایەنەکان پاڵشتی سەرۆکی هەرێمن بۆ ئەم مەبەستە.
ئاماژەى بەوەکرد؛ یەکخستنى تواناکان و دروستکردنى کۆدەنگى لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا، داواکاریى خەڵکى کوردستانە و بەخۆشحاڵییەوە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان پشتیوانى ئەم پرسە دەکەن.
گوتیشی: لەسەر دانووستانەکانی هەرێم و بەغدا قسەمان کردووە و باس لە بابەتی دەستووری عێراق کرا، کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەنگاوی بۆنراوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی یەکخستنی نوێنەرانی کورد لە عێراق دەدەین.
سەبارەت بە بابەتی دەستووری عێراق، راوێژکاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئێستا هەنگاوی بۆ نراوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و لایەنە فەرمی و نافەرمییەکانی دیکەی عێراق بۆ هەموارکردنی دەستوور، بۆ ئەوەی هەڵوێستی لایەنەکان لەسەر ئەم پرسە یەکبخرێت.
لە هەموویان گرنگتر یەکخستنی تواناکانی نوێنەرانی گەلی کوردستانە لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەویش بۆ جێبەجێکردن و تەئکیدکردنەوە لەسەر بڕیاری پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی لایەنە سیاسییەکان، یان هاوپەیمانییەتی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا، کە لە کۆبوونەوەکانی رابردوو کە لە سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان ئەنجامدران، تێیدا ئەو بڕیارەدرابوو.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پارتیی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کرد.
شایهنی وهبیرهێنانهوهیه دوێنێ سێ شهممه سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆبوویەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، کاری لەپێشینەمان دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.