له كوردیدا، ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌جی كرد بێت، ئیدی چ ژن بێت یان پیاو پێی ده‌گوترێت حاجی.
بۆ نموونه: ده‌گوترێت حاجی ساڵح و حاجی فاتم، حاجی عه‌وڵا و حاجی خه‌جێ، حاجی كه‌ریم و حاجی شیرین.
ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ژنێك كه حه‌جی كرد بێت كاتێك ده‌ڵێن یان ده‌نووسن (حه‌جیه) یان (حاجیه)، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن و ده‌ینووسن هه‌ڵه‌یه. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، كه‌سێك فه‌رزی حه‌جی به‌جێ گه‌یاند بێت، ژن بێت یان پیاو، ئه‌وا كورد پێی ده‌ڵێت: حاجی.
به‌زمێكی دیكه‌ش په‌یدا بووه، ئه‌ویش (دكتۆره)یه. كه‌سێك بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت، یان پزیشك بێت، ئیدی نێر بێت یان مێ، ژن بێت یان پیاو، كچ بێت یان كوڕ، كورد پێی ده‌ڵێت (دكتۆر).
له زمانی عه‌ره‌بیدا كه ده‌گوترێت (دكتور، دكتوره)، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به زمانی كوردییه‌وه نییه، ئیدی وه‌ك چۆن به نێر ده‌ڵێین: دكتۆر دلێر، دكتۆر هیوا، دكتۆر شاهۆ، دكتۆر سه‌ربه‌ست، دكتۆر كاوه... به هه‌مان شێوه دروست ئه‌وه‌یه كه بڵێین: دكتۆر دلبه‌ر، دكتۆر هێرۆ، دكتۆر شیرین، دكتۆر سابات، دكتۆر كاڵێ...
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به كوردییه‌كی ره‌وان قسه بكه‌ین و بنووسین، ئه‌وا پێویسته كوردییه‌كه‌مان پاراو بێت، له بن ته‌م و سێبه‌ری هیچ زمانێكی بیانی‌دا نه‌بێت.
ئێوه سه‌رنج بفه‌رموون، (حوریه)ی عه‌ره‌بی له كوردیدا بووه‌ته (حۆری)، (فاطمه)ی عه‌ره‌بی له كوردیدا بووه‌ته (فاتم). ئاخر ئه‌وه رێسا و ئاوازی زمانی كوردییه وشه بیانی ده‌كوردێنێت. هه‌موو زمانێكی دیكه‌ش هه‌ر وا ده‌كات. بۆ نموونه له زمانی عه‌ره‌بیدا (ئه‌رستۆ) بووه‌ته (ارسگو)، (ئه‌فلاتوون) بووه‌ته (افلاگون)، (ئیتالیا) بووه‌ته (ایگالیا)، ده‌ی ئاخر ئه‌وه رێسا و ئاوازی زمانی عه‌ره‌بییه وا ده‌خوازێت.
من ئه‌وه‌م پێ سه‌یره، ئیتالی به وڵاتی خۆیان ده‌ڵێن (ئیتالیانۆ)، له ئینگلیزی‌دا ده‌بێته (ئیتالی)، دروست وایه ئێمه له كوردیدا پێی بڵێین (ئیتالی یان ئیتالیا)، كه‌چی هه‌ندێك كه‌س وه‌ك عه‌ره‌بی ئه‌و ناوه گۆ ده‌كه‌ن، ده‌یكه‌نه (ئیگالیا). به هه‌مان شێوه (برتن و به‌ریتانیا) له عه‌ره‌بیدا بووه‌ته (بریگانیا) به‌ڵام له كوردیدا ده‌بێ بڵێین و بنووسین (به‌ریتانیا، یان بریتانیا)..
ن/ تاریق كارێزی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.