Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:21

ئێران هه‌شت که‌س ده‌ستگیر ده‌کات که‌ زانیارییان به‌ سی ئای ئەی داوە

زانیاریی و ڤیدیۆیان لەسەر خۆپیشاندانەکان کۆکردووەتەوە
کوردستان TV
#11
100%

حکوومەتی ئێران ئاشکرایکرد، هەشت کەسیان دەستگیرکردووە کە زانیارییان بە سی ئای ئەی داوە و کاریان بۆ کردوون.

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، توانیویانە هەشت کەس دەستگیربکەن کە زانیاریی و ڤیدیۆیان لەسەر خۆپیشاندانەکان کۆکردووەتەوە.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو کەسانە زانیاریی و بەڵگە کۆکراوەکانیان ڕەوانەی دەرەوەی ئێران کردووە تاکو بڵاوبکرێنەوە و بگەن بە دەستی سی ئای ئەی.

شایه‌نی باسه‌ له‌ ناوەڕاستى ئەم مانگە، حكوومه‌تی ئێران نرخی بەنزینی سێ هێنده‌ زیادكرد، بڕیارەکە ناڕەزایى هاووڵاتیانى ئەو وڵاتەى لێکەوتەوەو خۆپیشاندانى فراوان لە چەندین شار ده‌ستیپێكرد، خۆپیشاندانەکان گرژى و ئاڵۆزى لێکەوتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.