سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی رایگهیاند: ئەوەی هەست بە بەرپرسیاریێتی بکات دەبێت کاری لەپێشینەی ئەوەبێت، جا چی بۆ ئەمە پێویستە، هەریەک لەلای خۆیەوە دەبێت هەوڵی دابینکردنی بدات ئەوەی لەسەر شانیەتی، چونکە هەر چواردەوری ئێمە ئاگرە.
لە درێژەی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 27/11/2019 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە یاوەریى بەڕێزان مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆكی سهرۆكی ههرێم، سەردانی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد.
لهم بارهیهوه فازڵ میرانی سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ رۆژنامهنووسان لەبارەی سهردانهكانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ههوڵهكانی بۆ یەکخستنی لایەنەکان و دروستکردنی هاوپەیمانییەک لە بهغدا لەنێوان لایەنە کوردستانییەکان گوتی: راستییەک هەیە، نێچیرڤان بارزانی پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش هەر ئەو هەوڵانەی هەبووە.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا گوتی: راستییەک هەیە، نێچیرڤان بارزانی پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش هەر ئەو هەوڵانەی هەبووە، دەتوانم بڵێم پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، پارتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و حیزبەکانی دیکە شایەدی ئەوەن. کە بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپرسیاریێتیەکەی گرانتر بووە، کە مافی خۆیەتی و مافی خەڵکیشی بەسەرەوەیە.
فازڵ میرانی لەبارەی سەردانەکانی نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانی حزبەکانی دیکەش دەکات، مامۆستا عەلی باپیری بینیوە وابزانم مامۆستا سەلاحەدین لێرە نەبووە، سەردانی پێکهاتەکان تورکمان و مەسیحی و هەموو لایەنەکان دەکات.
ههر له لێدوانه رۆژنامهوانیهكهیدا سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ لە کوردستان کاری لەپێشینەی ئێمە پاراستنی ئەمنی خەڵکی خۆمان و وڵاتەکەی خۆمانە، ئەوەی هەست بە بەرپرسیاریێتی بکات دەبێت کاری لەپێشینەی ئەوەبێت، جا چی بۆ ئەمە پێویستە، هەریەک لەلای خۆیەوە دەبێت هەوڵی دابینکردنی بدات ئەوەی لەسەر شانیەتی، چونکە هەر چوار دەوری ئێمە ئاگرە.
ئێمە دەبێت میللەتی خۆمان و وڵاتەکەی خۆمان لەو ئاگرە بپارێزین، ئەمە مانای ئەوە نییە پێمانخۆشبێت ئاگار لە ماڵی خەڵکی هەبێت، بەڵام کە ئاگر لە ماڵی خەڵک بێت ئێمە تێیدا بەشدارنابین، بەڵام دەبێت ماڵەکەی خۆمان بپارێزین. ئەو هەوڵانەی نێچیرڤان بارزانیش هەر بۆ ئەوەیە.
سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی کوردستانی لە بەغدا، فازڵ میرانی میرانی گوتی: بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکیش لە بەغدا، ئێمە پێمانگوت جەنابت هەموو دەسەڵاتێکت هەیە، پێویستە ئەندام پەرلەمانەکانی ئێمە لەبەغدا یەکدەنگبن، ئەوەی پێیان بکرێت بەشێوەیەک کردوویانە لەمەودوا ئەگەر یەکدەنگ بن دەتوانن کاری باشتر بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.