دوێنێ چوارشه‌ممه، به به‌شداری زیاتر له ٢٠٠ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، له ھۆڵی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌تاسڵوجه، ڤێستیڤاڵی پایز كرایه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا كه زۆرێك له به‌رھه‌مه ناوخۆییه‌كان نمایشكراون، زیاتر له ٢٠٠ كۆمپانیا به‌شدارن كه ١٣٠ كۆمپانیا له‌ئێرانه‌وه ھاتوون، ٨٠ كۆمپانیاش ناوخۆیین و ھه‌ندێكیان بریكاری كۆمپانیا ئه‌ورووپیه‌كانن له ھه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، سیروان محه‌مه‌د له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی میسری و عێراقیش به نمایشكردنی به‌رھه‌مه‌كانیان به‌شدارن.
سیروان محه‌مه‌د گوتیشی:"ڤیستیڤاڵه‌كه ھه‌موو جۆره بوارێك له‌خۆده‌گرێت له‌به‌رھه‌می خۆراكیی، كاره‌بایی، ناوماڵ، جوانكاریی، جلوبه‌رگ و كشتوكاڵیی، ھاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی ڤێستیڤاڵه‌كه بكه‌ن و پێداویستیه‌كانیان به‌نرخێكی گونجاو بكڕن".
ڤیستیڤاڵی پاییز بۆ بازاڕكردن بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ڕۆژانه له‌كاتژمێر ده‌ی به‌یانی تا پێنجی ئێواره كراوه ده‌بێت.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.